سەردێڕ:

ڕێگای نێوان هەولێر - سۆران داخرا

فۆتۆ: 
2019-07-13

5384 جار خوێندراوەتەوە

 دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سۆران، عەبدۆ رۆستایی

بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی قیرەوە رێگای نێوان هەولێر  - سۆران داخرا.

 دلاوەر لەتیف وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی تانکەرێکی ئێرانی کە قیری پێ بووە بۆماوەیەک ڕێگای نێوان هەولێر- سۆران لەگەلی عەلی بەگ دادەخرێت و لەجیاتی ئەم ڕێگایە ڕێگای بێخاڵ بۆهاتوچۆی هاوڵاتییان بەکاردەهێنرێت.

وتیشی، تانکەرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تیمەکانی شارەوانی سۆران سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکەن و چاوەڕدەکرێت سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ بتوانن ڕێگاکە بەڕووی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا بکەنەوە.