سەردێڕ:

بەشێکی دیکە لە پێداویستییەکانی سیستمی ئێس ٤٠٠ رادەستی تورکیا کران

فۆتۆ: 
2019-07-13

1632 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە رێگەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگرەوە بەشێکی دیکە لە پێداویستییەکانی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ گەشتووەتە بنکەی ئاکنجی لە ئەنقەرە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە، "تا ئێستاش گەشتنی پێداویستییەکانی سیستمی ئێس ٤٠٠ بۆ ئەنقەرە بەردەوامی هەیە".

دوێنێش وەزارەتی بەرگری تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند، یەکەم کاروانی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی گەشتووەتە تورکیا.

لەلایەکى ترەوە ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا پەشیمان نەبێتەوە ئەوا بێبەشدەکرت لە پێدانی فڕۆکەى جۆری ئێف٣٥ کە پێشکەوتووترین فڕۆکەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەندێک ناوەندی هەواڵی ئەمریکا بڵاویانکردووە کە بەرپرسانى کۆشکى سپی و کۆنگرێس سەرقاڵی داڕشتنەوەى ژمارەیەک سزای توندن دژ بە تورکیا لە حاڵەتی وەرگرتنی سیستمی ئیس ٤٠٠دا.

سیستەمی دژە موشەکی جۆری (ئێس ٤٠٠) لەلایەن ڕوسیا دروستکراوە و بە بەهێزترین یەکەی بەرگری ئاسمانی ئەو وڵاتە ناسراوە، سیستەمەکە لەتوانایدا هەیە سەرجەم جۆرەکانی فڕۆکە و موشەکە دورمەوداکان و نزیک مەوداکان و تەنانەت ئەوانەی لە نزیک زەوی تێپەڕدەبن تێکبشکێنن.

هـ.ع