سەردێڕ:

پێنج خواردن و خواردنەوە یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی کێش

فۆتۆ: 
2019-07-13

4336 جار خوێندراوەتەوە

وەرزی هاوین بە هەلێکی باش دادەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، بۆ ئەوەی دابەزینی کێش خێراتربکرێت دەتوانن سوود لە هەندێك خواردن و خواردنەوە وەربگرن.

ماڵپەڕی "ئەلجەزیرە" ئاماژەی بە گرنگترین ئەو خواردن و خواردنەوانە کردووە کە کێش دادەبەزێنن، بەم جۆرە:

تەماتە و بیبەر:

ئەم دوو سەوزەواتە بڕێکی زۆر لە (لایکۆبین، ڤیتامین C  و ڤیتامین A) تێدایە، خواردنییان بە بەردەوامی یارمەتیدەردەبێت لە دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی کالۆرییەکان.

Related image

ماست:

ماست لە جۆرە شیرەمەنییە کەم چەورییەکانە کە بڕێکی زۆر کالسیۆم و پرۆتینی تێدایە و دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی کێش.

Related image

فاسۆلیا:

فاسۆلیا بە جێگرەوەیەکی باشی پرۆتین دادەندرێت و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و بڕێکی کەم کالۆری تێدایە، بۆیە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی کالۆرییەکان.

Related image

مانگۆ:

ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، پۆتاسیۆم و ڤیتامین A و C ، خواردنی ئەم میوەیە گرنگە بۆ دابەزینی کێش.

Image result for ‫المانجو‬‎

ئاو:

خواردنەوەی ئاو و شەربەتی میوە بەبێ شەکر دەکرێت یارمەتیدەر بێت لە شێدارکردنی جەستە و کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن و دابەزاندنی کێش.

Related image

ژ.ن