سەردێڕ:

هەپەگە: لە شەڕ و پێکدادانێکدا چوار سه‌ربازی توركیا له ‌خواكورك كوژران

فۆتۆ: 
2019-07-13

3922 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند، چوار سه‌ربازی توركیا لە خواکورک كوژران و دوو گەریلاش شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، گه‌ریلاكانیان له ‌دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ خواكورك، چالاكییه‌كیان کردووە و بەهۆیەوە چوار سه‌ربازی توركیا كوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە، گەریلاکانیان لە سێ قۆڵەوە‌ له‌سه‌نگه‌ر و بنکه‌كانی سوپای تورکیایان داوە و دوای چالاییەکەش، سوپای توركیا‌ به‌چه‌كی قورس، ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له‌ناوچه‌كه‌ كردوە و به‌پشتیوانیی فڕۆكه‌ی سكۆرسكی، كوژراو و برینداره‌كانیان هه‌ڵگرتوەتە‌وه‌.

باسی لەوەش کردوە، لە ناوچه‌ی شاخێی سه‌ر به ‌پارێزگا‌ی وان لە باکوری کوردستانیش، سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردوە و بەو هۆیەوە شەڕ دروست بووە و دوو گەریلا شەهید بوون.