سەردێڕ:

​ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی نزیک دادگای هەولێر کەوتەوە

زیانی مادی لێکەوتووەتەوە
فۆتۆ: 
2019-07-13

7650 جار خوێندراوەتەوە

کۆگایەک لە نزیک دادگای بەرایی و تێهەڵچوونەوەی هەولێر گریگرت  زیانی مادی لێکەوتەوە. 

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند،  کۆگای ئەی سی ئی لە نزیک دادگای هەولێر کە کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی و پێداویستى ئۆتۆمبێل و کاڵای ئەوروپیە و گڕیگرت دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵدان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکى گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و زیانەکان تەنها مادین و چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوە و چەند فڕۆکەیەکیش بەشداری پرۆسەکەی کردوە.

ئەوەشی باسکرد، دوو کارمەندی بەرگری شارستانی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە تەنگە نەفەس بوون  بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.