سەردێڕ:

هەواڵی کۆچی دوایی ئیسماعیل خورماڵی ڕەتکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-13

7170 جار خوێندراوەتەوە

کەسوکاری ئیسماعیل خورماڵی شاعیر هەواڵی کۆچی دوایی ناوبراویان ڕەتکردەوە و دەڵێن تەندروستى باشە.

کۆژان ئیبراهیم برازای ئیسماعیل خورماڵی شاعیر بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کە هەواڵی کۆچی دوایی مامی (ئیسماعیل خورماڵی) دوورە لە ڕاستییەوە و لە ژیاندا ماوە.

وتیشی،  ئیسماعیل خورماڵی شاعیر لە شاری سلێمانییە و تەندروستیشی زۆر باشە.

ئەمەش لە دوای ئەوەهات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە ناوبراو کۆچی دوای کردووە.