سەردێڕ:

سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی رەتیکردەوە لەگەڵ کچە رۆژنامەنوسێک بە تەنها چاوپێکەوتن بکات

فۆتۆ: 
2019-07-13

7254 جار خوێندراوەتەوە

کاندیدی پارتی کۆماری بۆ حاکمی ویلایەتی Mississippi رەتیکردەوە گفتوگۆ لەگەڵ کچە رۆژنامەنوسێک بکات لە کاتێکدا بە تەنهان.

لاریسۆن کامبڵ رۆژنامەنوسێکی تەمەن ٤٠ ساڵە، کاتێک داوای چاوپێکەوتنی لە رۆبەرت فۆستەر کاندیدی کۆمارییەکان کردووە، بۆ ئەوەی هاوەڵی بکات لە هەڵمەتی بانگەشەی ئەو رۆژەیدا کە بەتێکڕا ١٥ کاتژمێر لە ناو ئۆتۆمبێلدا دەبوون.

فۆستەر بۆ ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی باسی لەوەکردووە، بە داوای لێبوردنەوە ئەو داواکارییەی رەتکردووەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوەی گەڕاندووەتەوە، "نامەوێت هیچ گومان و هەڵە تێگەشتنێک رووبدات کە کاریگەری بکاتە سەر پەیوەندییەکانم لەگەڵ هاوسەرەکەم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کە ئێستا کاندیدی پارتەکەیەتی بۆ حاکمی ئەو ویلایەتە وەکو کەسێکی ئاینی و لەلایەنی رەوشتیەوە، بەڵێنی بە هاوسەرەکەیداوە بە تەنها لەگەڵ هیچ ئافرەتێکدا دانانیشێت.

رۆبەرت فۆستەر تەمەنی ٣٦ ساڵە و کوری پیاوی ئاینی ئەمریکی بێلی گراهامە، کە ئەویش وتبووی ئەو جگە لە خێزانەکەی لەگەڵ هیچ ئافرەتێکی دیکەدا بە تەنها کۆنەبووەتەوە.

فۆستەر دەڵێت، "گومانکردن لە جیهانەکەماندا شتێکی راستەقینەیە، بۆیە نامەوێت خەڵکی گومان لە شتێک بکەن کە بەڕاستی من نەمکردووە" جەختیشیکردووەتەوە، "من پیاوێکم بەدێژایی کات چاوەڕێ دەکرێ هێرشم بکرێتەسەر، بۆیە رێگا بەخۆم نادەم لەگەڵ ئافرەتێکدا بم بۆ ئەوەی کەس تۆمەتبارم نەکات، تەنها کاتێک لەگەڵ ئافرەتێکدا کۆدەبمەوە کە کەسێكی دیکەشمان لەگەڵدابێت".

هاوکات ئەو کچە رۆژنامەنوسە بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، راستە ئەو نوێنەرایەتی لایەنگرانی خۆی دەکات، بەڵام بەشێک لە هەڵسوکەوتەکانی وەکو دژایەتی کردنی ئافرەتان لێکدەدرێتەوە، بەتایبەت داواکردنی بوونی کەسی سێیەم لە کاتی چاوپیکەوتنی هەر ئافرەتێکدا.

پرسیاریش لە دەنگدەرانی فۆستەر دەکات کە چۆن دەنگ بە کەسێک دەدەن کە نەتوانێت لەگەل ئافرەتێکدا لە نوسینگەیدا دابنیشێت؟

مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکاش ساڵی ٢٠٠٢ لە لێدوانێکدا وتبووی، " هیچ کاتێک بەتەنها لەگەڵ ئافرەتێکدا جگە لە خیزانەکەم بەیەکەوە نانمان نەخواردووە، من ئەگەر خێزانەکەم  لەگەڵم نەبێت بەشداری ئەو ئاهەنگانەش ناکەم کە خواردنەوە کحولییەکانی تێدا پێشکەش دەکرێت"، کاتێکیش ساڵی ٢٠١٧ ئەو لێدوانەی بڵاوکرایەوە پێنس رووبەڕووی رەخنەی رۆژنامەکانی ئەو وڵاتەبووەوە.

Related image

هـ.ع