سەردێڕ:

بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی گشتی سلێمانی دیاریکرا

فۆتۆ: 
2019-07-13

17765 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەدەی هەرێم لە فەرمانێکدا بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کارەکەی بەخشی و بەڕێوبەرێکی نوێی بەوەکالەت لە شوێنێ دیاریکرد.

وەزارەتی پەروەدەی هەرێم لە بڕیارێکدا کە واژۆی پشتیوان سادق، وەزیری پێشووی پەروەردەی لەسەرە و رۆژی ٩ی تەمووز دەرچووە ئاماژە بەوەکراوە، "بڕیاردراوە بە بەخشینی بەڕێز (دڵشاد عومەر کریم) لە پۆستی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و گواستنەوەی بۆ سەر میلاکی دیوانی وەزاتمان بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی (معوم)."

لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەدەی هەرێمدا ئەوەش هاتووە، "بڕیادرا بە دانانی بەڕێز (عومەر محەمەد ئەمین رضا( بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی بە وەکالەت".

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا باس لەوەشکراوە، فەرمانەکە لە رۆژی دەرچونی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە جێبەجێدەکرێت.

رۆژی ٣٠ حوزەیران بە فەرمانێکی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتبوو لە کارەی دوورخراوەتەوە.

نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو بابەتە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەند جارێک بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاگادارکراوەتەوە کە کاری حزبی نەکات.

هاوکات دابان محەمەد ئەندانی فراکسیۆنی گۆران لە پەڕلەمانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارەکە ڕاگیراوە و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەکەن، جەختی لەوەشکردەوە کە جێبەکردنی بڕیارەکە کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان گۆڕان و یەکێتی.

هـ.ع