سەردێڕ:

سەرسوڕهێنەرترین پڕۆژە ئەندازیارییەکانی جیهان بناسە

بەنداوی هوڤەرلە ئەمریکا
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-07-12

16620 جار خوێندراوەتەوە

لە نێوان پردی "میلۆی فەرەنسا" و "دۆڵی تینیسی" لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەربەستی هەڵشانی شەپۆلەکانی دەریا لە ئیتالیا، توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ژیری مرۆڤ دەردەخەن لە بنیاتنانی پڕۆژەی ئەندازیاری زەبەلاح.

جۆن لۆیڤەر لە وتارێکدا لە ماڵپەڕی "ئینتەرستینگ ئینجنیرینگ"ئەمریکی ڕوونیکردووەتەوە، هەندێک لە پرۆژە ئەندازیارییە شارستانییەکان بەبەردەوامی جێگەی سەرسوڕمانن.

تەنانەت ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێکیان بەرئەنجامی توانا و بەرهەمی ئەوتۆن، کە بوونەتە جێگە و بابەتی سەرسوڕهێنەری ئەوتۆ کە ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە، بە تایبەت کە هەندێکیان یارمەتیدەرن بۆ گەمارۆدانی سروشت و کۆنترۆڵکردنی، سەرباری ئەوەی هەندێک جار دەرئەنجامەکەی قورس و دڵڕەقانەش بێت.

لە دیارترین سەرسوڕهێنەرە ئەندازەییەکانی جیهانیش بریتین لە:

بەربەستی هەڵچوونی زەبەلاح لە ئیتالیا

Image result for ‫حاجز المد العملاق بإيطاليا‬‎

دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی شاری بندوقیەی ئیتالیا، ناچار بوون پەنابەرنە بەر گەشەپێدانی سیستمی نوێ بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بڕێکی زۆر لە ئاوەی، کە بەهۆی هەڵچوون و داچوونی دووبارەی ئاوی دەریای ئەدریاتییکەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆ ژێرئاوکەوتنی ڕووی پێشەوەی دوکان و کۆگاکانی شارەکە.

ستراتیژیەتی پەیڕەکراو بنیاتنراوە لەسەر جیاکردنەوەی ئەو دەریاچەکەیەی کە شاری بندوقیەی لەسەر دامەزراوە لە دەریای ئەدریاتیکی، ئەویش لە ڕێگەی چەند دەروازەیەکی جوڵاو و هەندێک لە هۆکاری دیکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەڵچوونی ئاوی دەریا، کە هەندێک جار دەگاتە بەرزی سێ مەتر، ئەویش ئاماژەیە بۆ دەرخستنی توانای مرۆڤ بۆ کۆنترۆڵکردنی کاریگەرییەکی سروشت.

پردی میلۆ لە فەڕەنسا

Related image

بە درێژترین پرد دادەنرێت لە جیهاندا، دەکەوێتە باشوری فەرەنساوە و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٤٣ مەتر، کە چەند مەترێت لە تاوەری ئیفڵ بەرزترە.

پردەکە لە لایەن کۆمپانیای "ئیفاج"وە بنیاتنراوە، هەمان ئەو کۆمپانیایەی کە سەرپەرشتی تاوەری ئیفڵی کردووە.

پردەکە بە یەکێک لە دەستکەوتە ئەندازیارییەکەی بواری کاری ئەندازیاری شارستانی دادەنرێت، بەرزییەکەشی بەو ڕادەیە بووەتە مایەی سەرسوڕمان و جوانییەکی سەرنجراکێشیشی داوەتێ.

دورگەگانی دارخورما لە ئیمارات

Image result for ‫جزر النخيل بالإمارات‬‎

ناوچەی دورگەکانی دارخورما لە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، بە دیاترین پرۆژەی چاکسازییکردن لە زەوی دەریاییدا دادنرێت کە وەک تابلۆیەکی هونەری نەخشێنراوە.

لە ئێستادا بووەتە ناوەندیی چەندین شوێنی گەشتیاریی و حەوانەی زۆر بە ناوبانگ  و گرانبەها.

دوورگەی دارخورما لە ڕێگەی ڕاماڵێنی لمی ناوچەکەوە بنیاتنراوە، بۆ ئەوەی لە شێوازی دارخورمایەکدا دەرکەوێت، لە بەشی سەرەوەشی نیمچە کەوانەیەکی وەک مانگی یەک شەوە بە درێژایی ١١ کیلۆمەتر دەوری داوە.

بەنداوی هوڤەر لە ئەمریکا

Image result for ‫سد هوفر بأمريكا‬‎

بە یەکێک لە بەنداوە بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت، لە سەردەمی قەیرانی ئابوری و بێبازاڕی گەورەی نێوان ساڵانی ١٩٣٣ و ١٩٣٦سەدەی ڕابروودا بنیاتنراوە.

بەنداوەکە لەسەر ڕوباری کۆلۆرادۆ لە نێوان ویلایەتی ئەریزۆنا و نیڤادا لە دووری ٤٨ کلیۆمەتری باشوری شاری بە ناوبانگی لاسڤیگاسەوە بنیاتنراوە.

٢٠ ساڵ بەر لە دەستپێکردنی کاری بەنداوەکە شوێنەکەی بۆ دەستنیشانکراوە، ساڵی ١٩٢٨ لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە رەزامەندی لەسەرجێبەجێکردنی نیشاندراوە، پڕۆژەکە بە هەزاران کرێکار کاریان تێدا کردووە، تا لە کۆتاییدا بووەتە گەوهەرێکی ئەندازیاری شارستانی.

ع.م