سەردێڕ:

ئایا پرتەقاڵ یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات؟

فۆتۆ: 
2019-07-12

5033 جار خوێندراوەتەوە

هەروەکو زانراوە پرتەقاڵ یەکێکە لەو میوانەی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C کە سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات و رێگرە لە توشبوونی جەستە بەهەندێک نەخۆشی.

بەگوێرەی توێژینەوەکان تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەری پرتەقاڵ ئەوەیە، دەتوانرێت بۆ کێش دابەزاندن سودی لێوەربگیرێت، دەتوانرێت نیو کاتژمێر پێش نان خواردن پەرداخێک لە گیراوەی شەربەتی پرتەقاڵ بخورێتەوە و دوو کاتژمێریش دوای نان خواردن پەرداخێکی دیکە بخورێتەوە.

باشتروایە ئامادەکردنی شەربەتی پرتەقاڵ راستەوخۆ دوای ئامادەکردنی بخورێتەوە نەوەکو هەڵبگیرێت و لەوکاتانەی دیاریکراوە بخورێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە ئەو کەسەی دەیەوێت کێشی دابەزێنێت پەیڕەوی سیستمێکی خۆراکی و وەرزشی گونجاو بکات.

Related image

هەروەها بەگوێرەی پسپۆڕانی خۆراک خواردنی میوە و سەوزەواتە پاکوخاوێنەکان و خواردنی ئەو خۆراکانەی لە دانەوێڵەی تەواو (بە کەپەکەوە) دروستدەکرێن، بەشێکی سەرەکین لەو خۆراکانەی لە کاتی رجیم کردندا باشتروایە بخورێن، هەروەها پێویستە ئەو کەسانەی رجیم دەکەن لە خواردنی شەکرەمەنییەکان و خواردنەوە گازییەکان خۆیان بەدووربگرن و لە جێگای ئەوانە چا و قاوە بخۆنەوە.

Related image

هەروەها باشتروایە ئەو کەسانە پەیڕەوی لە هەندێ خوی تەندروست بکەن وەکو رۆژانە لانی کەم نوستن بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر و وازهێنان لە جگەرەکێشان و خۆبەدوورگرتن لە فشار و وەرزشێکی تەندروست بکەن.

هـ.ع