سەردێڕ:

تەرمی شۆفێری روداوەکەی هاتوچۆی ڕێگای هاملتۆن دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

20596 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سۆران،عەبدۆ ڕۆستایی

فەرمانگەی بەرگری شارستانی قەزای ڕواندوز ڕایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئەو شۆفێرەیان دۆزییەوە، کە بەهۆی وەرگەڕانی تەکسییەکەوە کەتبووە روباری جوندیانەوە لە نزیک ڕێگای هاملتۆن.

بەرگری شارستانی رواندوز ئاماژەی بەوەکردووە، لە لایەن تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستان سۆران و بنکەی بەرگری شارستانی ڕواندوز  تەرمی ئەو شۆفێرە دۆزراوە و دواتر دەرهێنراوەتەوە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی تەکسییەکەوە لە ڕێگەى هاملتۆن لە نزیک سۆران شۆفێری تەکسییەکە و دوو برا گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى  ڕایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی وارەکەون لەسەر رێگای سۆران ــ  چۆمان هاملتۆن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دوو برا و شۆفێرى تەکسییەکە گیانیان لەدەستداوە و دووانى دیکەش برینداربوون.

وتیشی، جگە لەو دوو برایە سەرجەم سەرنشینەکان هاوڕێی یەکتر بوون و بەمەبەستى گەشتکردن روویان لەو شوێنە کردبوو.

ع.م