سەردێڕ:

ئاغجەلەر.. گەنجێک لە زێی بچوکدا خنکا

فۆتۆ: 
2019-07-12

2217 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی، چەمچەماڵ، رزگار جەبار

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە سنوری ئاغجەلەر و لە  زێی بچوکدا خنکاوە.

هێمن بەهجەت، بەڕێوبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئارتی راگەیاند، ئەو گەنجە بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ خێزانەکەیدا کە خەڵکی بازیانن سەردانی سنورەکەیانیان کردووە و لە کاتی مەلەکردندا لە زێی بچوکدا خنکاوە.

ئەوەشی خستەڕوو،  بەمەبەستی لێکۆلینەوەی زیاتر تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  تەمەنی گەنجەکە ٢٨ ساڵ بووە و ماوەیەک بەر لە ئێستا مارەی ژنی بڕیوە و نەیگواستۆتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ، سەرەڕای هۆشداری تیمەکانی بەرگری شارستنی سەبارەت بە خۆبەدوورگرتن لەو شوێنانەی رێنمایی تایبەت بە مەلەکردنیان تێدایە، بەڵام ساڵانە و لە وەرزی گەرمادا ڕووداوەکانی خنکان لە بەنداو و ڕووبارەکانی هەرێمی کوردستاندا ڕووی لە زیادبوون کردووە.

هـ.ع