سەردێڕ:

ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لە بارەی گەیشتنی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ بۆ تورکیا ڕاگەیاند

دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی سیستمەمە
فۆتۆ: 
2019-07-12

32654 جار خوێندراوەتەوە

مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە سەبارەت بە تورکیا لە پڕۆگرامی تایبەت بە فڕۆکەکانی جۆری ئێف ٣٥، ئەگەر بێتوو ئەنکەرە سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی وەربگرێت.

ئیسپەر ڕونیکردەوە، دواترلەگەڵ خلوسی ئاکار هاوتا تورکییەکەیدا گفتوگۆ دەکات لەو بارەیەوەو پێشتریش لە ٢٦ی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا پێی لە برۆکسل پێی ڕاگەیاندوو، تورکیا ناتوانێت لە یەک کاتدا خاوەنی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ و فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ بێت.

وتیشی "ئاگادارین کە تورکیا بەم نزیکانە سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ وەردەگرێت، هەڵوێستمان سەبارەت بە ئێف ٣٥ بە هیچ شێوەیەک گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە، هەر ئەمڕۆ بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەمدا قسە دەکەم".

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت لە بارەگای پنتاگۆن ڕایگەیاند، چاودێری زیاتر دەبێت سەبارەت بە گفتوگۆکان.

ئەو وتانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بەو وەکالەتە لە کاتێکدا، پێشتر لێپرسراوێکی باڵای پنتاگۆن بە میدیای ئەمریکای ڕاگەیاندبوو، پەیوەندییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا، بە ئاڵۆزییەکی ئەوتۆدا تێپەڕ دەبێت کە پێشتر وێنەی نەبووە، هەموو ئەو دۆخەش پەیوەندیی بە گرێبەستی کڕێنی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ ڕووسییەوە هەیە.

ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە ئاشکرایکردبوو، پنتاگۆن پێداچوونەوە دەکات بە ڕێوشوێنەکانی ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکان لە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیکی تورکیا و داهاتووی ئەو بنکەیە بەستراوەتەوە بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپەوە.

هاوکات ئەمڕۆ هەینی ڕێکخراوی ناتۆ سەبارەت بە وەرگرتنی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ لە لایەن تورکیا ڕایگەیاندبوو، دودڵە سەبارەت بە دەستکەوتنی سیستمی موشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی لە لایەن تورکیاوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگری تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکەم کاروانی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی گەشتووەتە تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، پێداویستییە سەرەتاییەکان گەیشتوون لەم هەفتەیەدا سەرجەم بەشەکانی تری سیستمەکە دەگاتە تورکیا و بە تەواوی جێگیر دەکرێت.

چاوەڕێدەکرێت بەهۆی ئەو هەنگاوەی تورکیاوە پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و واشنتۆن بەرەو خراپی بڕوات و لە ماوەى ڕابردوو بەرپرسانى ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندی سزای ئابورییان بەسەر تورکیادا کرد.

ع.م