سەردێڕ:

ئەرشەد ساڵحی: پارێزگاری کەرکوک مافی تورکمانە

١٥ ساڵە بەدەست کوردەوە بووە
فۆتۆ: 
2019-07-12

4808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، پێویستە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە کەسایەتییەکی پێکهاتەی تورکمان بدرێت بەو پێیەی کورد بۆ ماوەی ١٥ ساڵ و عەرەبی سوننەش بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو پۆستەیان هەبووە.

ئەرشەد ساڵحی کە هاوکات پەرلەمانتاری عێراقە ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی تاکلایەنە و تەنیا لەنێوان دوو حزب بووە و ئەوەش پێچەوانەی ئەو میکانیزمەیە کە بڕیاربوو تیایدا سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک کۆبکاتەوە تا ڕێکبکەون لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک تا کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ڕەخنەشی لە ڕێککەوتنی نێوانی پارتی و یەکێتی لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک گرت و دەڵێت، ئەو پێشهاتە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە بۆ چوارگۆشەی یەکەم دەگەڕێنێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە پارتی و یەکێتی دواجار لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە ئەندازیار تەیب جەبار ببێتە کاندیدى لیستى برایەتى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک و بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ دەنگدان بەو کاندیدە کۆببێتەوە.

هـ.ع