سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گەشتیارێک هەوڵدەدات لە ڕێگەی قایشی جانتاکانەوە بچێتە ناو فڕۆکە

فۆتۆ: 
2019-07-12

38425 جار خوێندراوەتەوە

ئافرەتێکی گەشتیار لە فڕۆکەخانەیەکی تورکیا توشی دۆخێکی شەرمەزارکەر دەبێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دەچێتە شوێنی سەرخستنی جانتاکان بەنیازی ئەوەی راستەوخۆ لەوێوە بچێتە ناو فڕۆکەکەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فۆکس نیوز، ئافرەتێک بۆ یەکەمجارە لە ژیانیدا بە فڕۆکە گەشتبکات، هەربۆیە هیچ شتێک لەسەر سیستمی فڕۆکەخانە نازانێت، لە شوێنی تۆمارکردنی نوسینگەی فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ لە شوێنی گواستنەوەی جانتاکاندا کاتێک جانتاکانی لەو جێگەیە دادەنێت خۆشی دەچێتە ئەو شوێنە بەنییەتی ئەوەی راستەوخۆ بچێتە ناو فڕۆکەکەوە، بەهۆی قایشی پشکنینی جانتاکانەوە کە دەجوڵێت ئافرەتەکە هاوسەنگی لەدەستدەدات و دەکەوێت.

ئەو کارمەندانەی کە لەو شوێنە وەستاون قایشەکە دەوەستێن و هاوکاری ئافرەتەکە دەکەن، دیمەنی ئەو کارەی ئافرەتەکە بەخێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە، یەکێک نوسیوویەتی "وادیار بووە ئافرەتەکە لە شوێنی بارکردنی جانتاکان گەشتەکەی بکات"، بەڵام بەشێکی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە گاڵتەیان بە ئافرەتەکە کردووە و نوسیویانە کە هیچ زانیارییەکی نەبووە لەسەر فڕۆکەخانە و ڕێساکانی گەشتکردن.

ئ.ل