سەردێڕ:

کەرکوک.. دژى دیاریکردنى پارێزگارى نوێ ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

5631 جار خوێندراوەتەوە

دژى دیاریکردنى پارێزگارى کەرکوک لە لایەن پارتى و یەکێتییەوە ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب لە بەردەم باڵەخانەى پارێزگا گردبوونەوە.

حاتەم ئەتائى وتەبێژى ئەنجومەنى عەرەبى کە سەرپەرشتى گردبوونەوەکەى کەرکوک دەکات بە ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، فەرامۆشکردنى پێکهاتەى عەرەبى لە کەرکوک  وکاندیدکردنى پارێزگارێک لە لایەن پارتى و یەکیتییەوە ڕەتدەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، یەکێک لە داواکاریەکانیان ڕوبەڕوى پارتى و یەکێتی کردووەتەوە تا گیراوەکانیان کە لە گرتووەخانەکانى هەرێمدان ئازاد بکەن.

یەکێکیتر لە داواکارییەکانیان ئاوەدانکردنەوەى ئەو گوندانەیە کە لەدواى ٢٠١٤وە بەهۆى داعشەوە چۆڵکراون و ڕووخاون.

تائى ووتیشى تەواوى کێشەکانى کەرکوک بەهۆى ئەنجومەنى پارێزگاوەیە و داواى کردووە هەڵبوەشێتەوە وداواشى لە حکومەتى ناوەندى کردووە بێتە سەرخەت و دووبەرەکی نێو پێکهاتەکانى کەرکوک نەهێڵێت.

ب.ب