سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکردووە

فۆتۆ: 
2019-07-12

2059 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو، بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا تۆمارکردووە و بۆ نزیکەی ٦٧ دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ نرخى هەربەرمیلێک نەوتى برێنت گەیشتە ٦٧ دۆلار و هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٦٠ دۆلار و ٦٠ سەنت بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوای ئەوە هات، کە ئاستی دەرهێنانی نەوتی ئەمریکا لە کەنداوی مەکسیک بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا ٥٠ کەمیکردووە.

هاوکات نزیکبوونەوەی زریانێکی کەمەرەیی لە کەنارواوەکانی ئەمریکا کە پێشبنیدەکرێت سبەینێ بگاتە ویلایەتی لویزیانا، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاری زیاتری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.