سەردێڕ:

وێنە.. وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە ڕەنگە تا ئێستا نەتزانیبێت

فۆتۆ: 
2019-07-12

8047 جار خوێندراوەتەوە

لە ژیانی رۆژانەدا چەندین پرسیار دروست دەبن رەنگە وەڵامی هەندێکیان نەزانیت ئێمە لەم بابەتەدا وەڵامی چەند پرسیارێک دەدەینەوە.

هۆکاری گرژبوونی سەرپێست چیە؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

ئێمە زۆرجار بەهۆی سەرماوە یاخود حاڵەتە سۆزدارییەکانەوە ئەم نێشانەیە لەسەر پێستمان دەردەکەوێت، ئەویش بەهۆی دەردانی هۆرمۆنی ئادرنالین و بچووکبونەوەی گلاندەکانی مووەکانەوە دروست دەبن.

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

لەوانەیە تێبینی ئەوەت کردبێت کاتێک ئایسکرێم یاخود هەرجۆرە بەستەنییەک دەخۆیت توشی سەرئێشەیەکی تیژ دەبیت، یاخود کاتێک پیاسە دەکەیت و هەناسە دەدەیت لە کەش و هەوایەکی سارددا، ئەمەش پەیوەندی بە بچووکبونەوە یاخود داخستنی خێرای دەمارەکانی دڵەوە هەیە وەکو کاردانەوەیەک بۆ دابەزینی ئەو پلەگەرمییە.

بۆچی تیشکی هەتاو پێست تاریک دەکات و مووەکان کاڵ دەکاتەوە؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

لەهەردوو حاڵەتەکەدا، هەتاو میلانین تێکدەشکێنێت کە بەرپرسیاری ڕەنگە لە پێست و مووەکاندا، جیاوازییەکە لەوەدایە مووەکان زیندوونین بەراورد بە پێست، کاتێک مادەڕەنگییەکان تێکدەشکێن لە مووەکاندا ڕاستەوخۆ دروست نابنەوە، بەڵام پێست کاردانەوەی ڕاستەخۆی پێست بۆ تیشکی هەتاو بە تاریکبوونی ڕەنگەکەی دەبێت.

بۆچی کات بۆ منداڵان زۆر بە لەسەرخۆ تێدەپەڕێت؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

لەبەرئەوەی یادگەی منداڵ پێویستی بە کاتی زیاترە بۆئەوەی زانیارییەکان هەڵبگرێت و ڕووداوەکانی لەبیربمێنێتەوە، هەربۆیە هەفتە لە تەمەنی منداڵدا بەشێکی گرنگی ژیانیانەو ڕووداوی زیاتری تێدایە بەبەراورد بە کەسانی پێگەیشتوو.

بۆچی چاوەکان سەرمایان نابێت؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

لەناو چاوەکاندا هیچ خانەیەکی ڕێکخەری پلەی گەرمی تێدانیە، گەورەترین بەشی چاو لەناو ئێسکی کەلەی سەردایە و موولولە دەمارییەکانی خوێنی تێدایە بەهۆیەوە چاوەکان بەردەوام گەرمن.

بۆچی لەکاتی خواردنی لیمۆ دا چاوەکان دادەخەین؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

چاوەکان دادەخرێن بۆ ڕێگریکردن لە چوونەناوەوەی ئاوی ترشی لیمۆ تا زیان بە پێستی ناوەوەی چاوەکان نەگات.

بۆچی کۆتر لەناو شارەکاندا لەسەر دارەکان نانیشنەوە؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

کۆترەکانی ناو شارەکان خوویەکی سروشتییان هەیە ئەویش نیشتنەوەیە لەسەر بیناکان و ئەو شوێنانەی هیچ درەختێکی لێ نییە، لەڕاستیدا ئەمەیان وەکو میرات بۆ ماوەتەوەو خوویان پێووەگرتوە ئەگەرنا دەتوانن لەناو درەختەکانیش دا هەمان کار بکەن.

بۆچی تەپ و تۆز تەنها لەسەر باکگراوەندی سپی یاخود ڕەش دەردەکەوێت؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

لەڕاستیدا رەنگی تەپ و تۆز ڕەساسیە، بەڵام بەهۆی بچووکی قەبارەکەیانەوە ڕەنگی ڕاستەقینەیان دەرناکەوێت، هەربۆیە کاتێک دەیانبینین کە ڕەنگی باکگراوەندەکەیان تاریکتر یاخود ڕووناکتر بێت.

بۆچی ئاژەڵی ڕاکوون خواردنەکەی دەشواتەوە؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

ئەم ئاژەڵە بەزۆری خواردنەکانی لەناو ئاو و دەوروبەرییەوە دەست دەکەوێت وەکو گژوگیا و قەوزە، بۆیە هەوڵ دەدات پاکیان بکاتەوە جگەلەوە هەندێک نێچیر دەگرێت و بەهۆی ئاوەکەوە دەیاخنکێنێت.

بۆچی پۆلی باڵندەکان لەسەرشێوازی پیتی  دەفڕن؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

بەدووهۆکار، یەکەمیان وزە خەزن دەکەن و کەمترین وزە بەکاردەهێنن، باڵندەکانی پێشەوە شەپۆلی تایبەت لە هەواکەدا دروست دەکەن و باڵندەکانی دواتر ئەوشەپۆلە وەردەگرن و کەمتر ووزەی خۆیان بەفیڕۆدەدەن، دووەمیان ئەم شێوازە یارمەتی باڵندەکان دەدات بەردەوام چاویان لە ڕابەرەکەیان بێت لەپێشەوە و دوای فەرمانەکەی دەکەون.

بۆچی ژیژک سێو یاخود جۆرەکانی سەوزە دەخاتە سەرپشتی؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

ئەمە داستانە و تەنها لە کارتۆنەکاندا بوونی هەیە، ژیژک حەزی لە سەوزە نیە و تەنها مێروو دەخوات، بەڵام ئەگەر کرمەلینجەیەک ببینێت لەسەر قارچکێک ئەوا قارچکەکەشی پێوەدەخوات، جگە لەوە نوسانی هەرشتێک بەسەر لەشییەوە بێزارکەرە بەلایەوە، بەڵام ئەگەر گەڵایەک یاخود هەر شتێکت بینیوە بەسەر پشتییەوە ئەوە بەڕێکەوت بووە.

بۆچی نەخۆشی جوڵانی تەنەکانی دەوروبەرمان هەیە؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

لەبەرئەوەی مێشکی مرۆڤ چەند زانیارییەکی هەڵەی پێدەگات لەبەشەجیاوازەکانی لەشەوە، بۆنموونە کاتێک لەسەرڕووی کەشتیەک بین گوێ هەست بەدەنگی جوڵەی شەپۆلەکان دەکات، بەڵام چاوەکان هیچ نابینن لەهەمانکاتدا مێشک هەوڵدەدات ئەم دوو هەستە جیاوازە کۆبکاتەوە بەڵام لێی دەشێوێت.

بۆچی کاتژمێری دەستی بەئاڕاستەی بەرزبونەوەی خۆر کاردەکات؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

پێش دروستبوونی کاتژمێکی میکانکیکی کاتژمێری هەتاوی هەبوو، کە بەهۆی توڵێکی تایبەتەوە سێبەری دروست دەرکرد بەهەمانشێووەی دەست پاشان بەهۆی سێبەرەکەوە کاتژمێرەکە دیاری دەکرا، هەروەها کاتێک خۆر دەجووڵا بە درێژایی ڕۆژ لە نیوەگۆی باکووردا لەچەپەوە بۆ ڕاست بوو پاشان کاتژمێری دەستی بەهەمان ئایدیا دروستکرا.

بۆچی بۆتێستی خوێن دەبێت لە پەنجەی ئەڵقە خوێن وەربگیرێت؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

پەنجەی بچووک و پەنجەی پەنجەمۆر ڕاستەوخۆ بەستراون بە ئێسکی مەچەکەوە هەربۆیە هەرجۆرە زیانێک لەم ئێسکە ڕووبدات دەگات بە ئێسکی قۆڵ، بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت خوێن لەم دوو پەنجەیە وەرنەگیرێت، لەلایەکی ترەوە پەنجەی ئەڵقە کەمترین ئازاری هەیە بەهۆی ئەوەی کەمترین ئەرکی لەسەرە وکەمتر بەکاردێت بەراورد بە پەنجەکانی تر.

پاشەڕۆی تەوالێتی ناو فڕۆکە چی لێدەکرێت؟

19 Interesting Things You Are Too Lazy to Google

کاتێک پەنجە دەنێیت بە فڵەشی تەوالێتی ناوفڕۆکە، دەرگای خەزانەی تەوالێتەکە دەکرێتەوە و تەواوی پاشەڕۆکە هەڵدەگرێت کە ٢٠ گاڵۆن دەگرێت، کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە بەشی خزمەتگوزاری تەواوی پاشەڕۆکە لادەبەن.