سەردێڕ:

​چیرۆکی ئەو ژنەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ لاشەى دایکی ژیاوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

4991 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ویلایەتى تەکساس ژنێکى لە شوقەکەیدا دەستگیرکرد کە ماوەی سێ ساڵە ئێسکوپروسک و پاشماوەی لاشەی دایکی لە شوقەکەدا هێشتووەتەوە.

پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەى دایکی ژنەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەهۆی نەخۆشییەوە مردووە بەڵام لاشەکەیان لەیەکێک لە ژوورە نوستنەکاندا هێشتووەتەوە.

 ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە کچێکى تەمەن ١٥ ساڵی هەبووە بە تۆمەتی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی کچەکە و هێشتنەوەى لە شوێنێک کە لاشەى مردووی تێدابووە بۆ ئەو ماوە زۆرە، تۆمەتبارکراوە.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە پێدەچێت بەهۆی ئەو کارانەیەوە نزیکەى ٢٠ ساڵ سزای زیندانی کردن بسەپێندرێت بە سەریدا.

لە گێڕانەوەکەى پۆلیسدا ئەوەش هاتووە، دایکی ئەو ژنە کەسێکی ناسراوی کۆمەڵایەتی و بەڕێزبووە لە ناوچەکەیانداو کارمەندی حکومەتبووە.