سەردێڕ:

کارەبای ھەرێم: پلانى ستراتیژیمان دابینکردنى کارەباى ٢٤ کاتژمێرییە

فۆتۆ: 
2019-07-12

6305 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم رایگەیاند، وەزارەتى کارەبا لەم کابینەیەى حکومەتدا پلانى ستراتیژى ئەوەیە کارەباى ٢٤ کاتژمێرى دابینبکات.

ئومێد ئەحمەد بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، وەزارەتى کارەبا و وەزیرەکەى لەم کابینە نوێیەدا پلانى خێرایان هەیە بۆ چارەسەرکردنى کەموکوڕییەکانى کەرتى کارەبا و چارەسەرکردنى.

باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەک لەم کابینەیە نوێیەدا بە تەواوی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پڕۆژەکەش لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا تەواودەبێت.

ئاشکراشیکردووە، بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێم لە ئێستادا زیاتر لە ٣٥٠٠  مێگاواتە و خواستی کارەباش لە ئێستادا زیاترە لە پێنج ھەزار مێگاوات.

وتیشی، لە وەرزی ھاوینیشدا  ١٥کاتژمێر کارەبا دراوە و لە ھەوڵدان کارەبای زیاتر بدەن بە ھاوڵاتییان.