سەردێڕ:

ئاڕاستەى شەقامێکى سلێمانى پێچەوانە دەکرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

34616 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، لەمڕۆوە بەدواوە، شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی ناوبازاڕ به‌ئاڕاسته‌ی ته‌لاری كۆڵه‌ك به‌ره‌و قائیمقامییه‌ت پێچه‌وانه‌ ده‌کرێته‌وه‌.

پێشتر ئاراستەى ئەو شەقامە لە قائیمقامییەتەوە بۆ سەر شەقامى مەولەوى بوو، بەڵام بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى پێچەوانەکردنەوەى ئەو شەقامەى راگەیاند و لەئەمڕۆ بەدواوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگى شوباتى ئەمساڵ هاتوچۆى سلێمانى ئاڕاستەى هەندێک شەقامى پێچەوانەکردەوە، بەشێوەیەک لە باخی گشتییەوە ئاڕاستەی هەردوو شەقامەکە بوو بە یەک ئاڕاستە بەرەو فلکەی یەکگرتن، هەروەها لە شەقامی قەناتیشەوە بوو بە یەک ئاراستە بەرە و پارکی دایک، لە شەقامی پیرەمێردیشەوە بۆ بەردەرکی سەراو لەوێشەوە بۆ مەولەوى کرا بە یەک ئاڕاستە.