سەردێڕ:

سۆران.. لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

دوو کەسیش بریندارن
فۆتۆ: 
2019-07-12

20330 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى

بەهۆی وەرگەڕانی تەکسییەکەوە لە ڕێگەى هاملتۆن لە نزیک سۆران شۆفێری تەکسییەکە و دوو برا گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى  ڕایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک گوندی وارەکەون لەسەر رێگای سۆران ــ  چۆمان هاملتۆن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دوو برا و شۆفێرى تەکسییەکە گیانیان لەدەستداوە و دووانى دیکەش برینداربوون.

ئاشکراشیکردووە، لەئێستاشدا تەرمى شۆفێرەکە و یەکێک لە براکان دۆزراوەتەوە، بەڵام تەرمى براکەى دیکە تائێستا نەدۆزراوەتەوە.

وتیشی، ئەو دوو هاوڵاتییەى بریندارن برینەکانیان سوکە و بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتنى هەولێر دەگوازرێنەوە.

وتیشی، جگە لەو دوو برایە سەرجەم سەرنشینەکان هاوڕێی یەکتر بوون و بەمەبەستى گەشتکردن روویان لەو شوێنە کردبوو.

ئ.ر