سەردێڕ:

​یەکەم کاروانی پێداویستییەکانی سیستمی ئێس ٤٠٠ گەیشتە تورکیا

چاوەڕێدەکرێت ئەمریکا وەڵامی هەبێت
فۆتۆ: 
2019-07-12

11671 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی یەکەم کاروانی پێداویستییەکانی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ی ڕوسی گەشتووەتە تورکیا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، پێداویستییە سەرەتاییەکان گەیشتوون لەم هەفتەیەدا سەرجەم بەشەکانی تری سیستمەکە دەگاتە تورکیا و بە تەواوی جێگیر دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە چاوەڕێدەکرێت بەهۆی ئەو کارەوە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەو خراپی بڕوات و لە ماوەى ڕابردوو بەرپرسانى ئەمریکا هەڕەشەى سەپاندی سزای ئابورییان بەسەر تورکیادا کرد.

لەلایەکى ترەوە ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر تورکیا پەشیمان نەبێـتەوە ئەوا بێبەشدەکرت لە پێدانی فڕۆکەى جۆری ئێف٣٥ کە پێشکەوتووترین فڕۆکەیە.

ئەمڕۆش هەندێک ناوەندی هەواڵی ئەمریکا بڵاویانکردووە کە بەرپرسانى کۆشکى سپی و کۆنگرێس سەرقاڵی داڕشتنەوەى ژمارەیەک سزای توندن دژ بە تورکیا.