سەردێڕ:

وێنەی دزەپێکراوی نوێترین مۆبایلی گالاکسی بڵاوبوویەوە

فۆتۆ: 
2019-07-12

4831 جار خوێندراوەتەوە

نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ لە جۆری گالاکسی نۆت ١٠ و نۆت ١٠پلەس کە کۆمپانیای کۆریای باشور لە  نیویۆرک بەرهەمی دەهێنێت ئاشکرابوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی جی ئێس ئێم ئەرینا، نوێترین وێنەی مۆبایلە نوێکەی گالاکسی دزەیپێکراوە و  بڵاوکراوەتەوە.

بەپیی وێنە دزەپێکراوەکان مۆبایلەکە بە دوو رەنگ دەخرێتە بازاڕەوە کە ڕەس و شینێکی کراوەیە، لەگەڵ بوونی کامێرای پێشەوە، جگەلەوەش سی کامێرای لە دواوە هەیە، مۆبایلی نۆت ١٠ پلەس لە جۆری ToF دەبێت.

مۆبایلی نۆت ١٠ قەبارەی شاشەکەی ٦.٢٨ ئینج دەبێت،لە دیارترین گۆڕانکارییەکانی دوگمەی یارمەتی ژمارەکان "بیکسبی" نابێت، شوێنی بیستۆکەکەی "هێدفۆن"ەکەی لە سەرەوە دەبێت و پەنجە مۆری هەیە، لەگەڵ بوونی دوگمەی کۆنترۆڵکردنی دەنگ

مۆبایلەکە خاوەن دوگمەی هەڵکردن و داگیرساندن نییە لە بەشی ڕاستدا، ئەگەری هەیە کۆتا دوگمەی بەشی چەپ تایبەت بێت بە کردارەکانی هەڵکردن و داگیرساندن.

ئ.ل