سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدارییدا لەسەرهەڵدانى قەیرانێکى گەورە لە کەنداو

فۆتۆ: 
2019-07-12

2326 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەسەرهەڵدانى قەیرانێکى گەورە لە کەنداو و دەڵێت، لەئەگەرى زیاتربوونى گرژییەکان لەناوچەکە کارەساتى لێدەکەوێتەوە.

فەرحان حەق وتەبێژى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەى بەوەشکردووە، ھەر ئەگەرێکی سەرھەڵدانی پێکدادان لە ناوچەکەدا بە کارەسات کۆتاییدێت، هیواشى خواست سەرجەم وڵاتان ھەنگاوی پێویست بنێن لەپێناو رێگری لەشەڕ و پێکدادان.

دەشڵێت، پێشتریش ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان چەندینجار داواى لە لایەنەکانی کەنداو کردووە خۆیان بەدوور بگرن لە زیاترکردنی گرژی لە ناوچەکەدا.

ئەم هۆشدارییەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاندبوو، کەشتیەکی جەنگی وڵاتەکەی ھۆشداریداوەتە سێ بەلەمی ئێرانی کە ھەوڵیانداوە کەشتییەکی نەوتھەڵگری بەریتانیا لە گەروی ھورمز رابگرن.