سەردێڕ:

ئەمریکا: لەگەڵ هەرێم کار لەسەر ئاسایش و چاکسازی ئابوری دەکەین

فۆتۆ: 
2019-07-12

4038 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند،  لەگەڵ حکومەتى هەرێم کار لەسەر ئاسایشى هەرێمى کوردستان و چاکسازى ئابورى دەکەن.

مۆرگان ئۆرتەیگەس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، "ئەمریکا هاوکاردەبێت لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاردەکەین لەسەر بابەتە گرنگەکانی وەک ئاسایشی هەرێمەکە و چاکسازی ئابووری و متمانەیان بەوە هەیە کە بەردەوام هاوبەشێکی نزیکبن لەو کارە لەپێشینەییانەدا."

هەر لەکۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانى کردووە بەبۆنەى هەڵبژاردنى وەک سەرۆکى حکومەتى هەرێم.

ئ.ر