سەردێڕ:

ترەمپ و نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان کرد ​​

فۆتۆ: 
2019-07-12

1504 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، ترەمپ و نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان کرد و ترەمپیش هەڕەشەی زیادکردنی سزاکانی سەر تارانی کرد " بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر."

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە "دوو سەرۆکەکە گفتوگۆیان لەسەر هاریکارییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسڕائیل کردووە و هەروەها باسیان لە بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کردووە لەڕووی ئاسایشی نیشتیمانیەوە و بەرپەرچدانەوەی چالاکییە خراپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا."

ئۆفیسی ناتانیاهو ئاماژەی بەوەداوە، دوو سەرۆکەکە باسیان لە دوایین ئاگادارکردنەوەی ترەمپ کردووە سەبارەت بە زیادکردنی سزاکانی سەر ئێران.

ئۆفیسی ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی وتووە" سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل پێزانینی خۆی دەربڕیوە بۆ سووربوونی ترەمپ لە زیادکردنی سزاکانی سەر ئێراندا."

ئەمەش لە کاتێکدیە لەمدواییانەدا ئێران دەستیکردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لەو ڕێژەیەی کە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆی دیاریکردووە، ساڵی ڕابردوو سەرۆک ترامپ بڕیاریدا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ساڵی  ٢٠١٥ بکشێتەوە و لەو کاتەوە سزا ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران چڕکردووەتەوە و ئەوەش بۆتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاراندا.