سەردێڕ:

بازیان.. چەکدارێکى داعش دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2019-07-11

12570 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى دەستگیرکردنى چەکدارێکى داعشى لە ناحیەى بازیان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسايشى رۆژئاواى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "لەناحیەی بازیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژ ئاوای سلێمانیەوە بەبڕیاری دادوەر کەسێک دەستگیرکراوە کە لەساڵى ٢٠١٥ەوە پەیوەندى بە چەکدارانى داعشەوە کردووە."

ئەوەشى ئاشکراکردووە، کەسەکە ناوی ( عەلى عەبود )ە و دانیشتووی پارێزگاى ئەنبارە و لەسنوری خۆیاندا لەگەڵ چەکدارانی داعش ماوەتەوە لەدوای کۆتایی هاتنی داعش چووەتە سوریا و لەدواتردا دێتە ناو خاکی هەرێم. لەساڵی ۲۰۱۹ش دا رووى لەسنوری چەمچەماڵ و بەردەقارەمان و بازیان کردووە.

ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى روونیشیکردووەتەوە، دەستگیرکراوەکە لە ئێستادا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی (۲)ی تیرۆر بەندە و چاوەروانی دادگاین بۆچەسپاندنی یاسا بەسە تاوانباردا."