سەردێڕ:

​ئەو خواردنانەی پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک بخورێن

فۆتۆ: 
2019-07-11

14567 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی ئەو گرفتە تەندروستییانەی تووشی مرۆڤ دەبێت بەهۆی سیستمی خۆراکیی ناتەندروستەوەیە، کە جەستە بەشێکی زۆر لە رەگەزە گرنگەکانی خۆراک لەدەستدەدات.

ماڵپەڕی وێب توب لە بابەتێکدا لە زاری شارەزایانی خۆراکەوە ئامۆژگاریی خەڵک دەکات، چەند جۆرێک خۆراک لە هەفتەیەکدا جارێک بخۆن بۆ بەدووربوون لە گرفتە تەندروستییەکانی جەستە، ئەوانیش:

سپێناغ

Image result for ‫السبانخ‬‎

بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک بخورێت، چونکە ئاستی کالۆری لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان، جگە لەوەش ڕەگەزی خۆراکیی تێدایە کە بۆ جەستە گرنگە، ڤیتامین K و ئاسنی تێدایە کە فشەڵیی ئێسک ناهێڵێت، چالاکیی ماسولکە و دەمارەخانەکان باشتر دەکات.

گوێز

Image result for ‫الجوز‬‎

ڕەنگە هەفتەی جارێک خواردنی گوێز بڕی پێویستی ماددەی ڕیشاڵی و ترشە چەورییە سوودبەخشەکان و کانزاکان بۆ لەش دابینبکات، ڕیشاڵەکانیش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە باشکردنی کرداری هەرس، ترشە چەورییەکانیش دڵ لە گرفتە تەندروستییەکان دەپارێزن، لەوانە نۆبەی دڵ.

ئەڤۆگادۆ

Related image

بڕێکی زۆر چەوریی سوودبەخشی تێدایە، کە جەستە پێویستەییەتی، رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە، پارێزگاری لە تەندروستیی دڵ و جەڵتەی مێشک و دڵ دەکات.

ماستی کەم چەوری

Related image

تەندروستیی جەستە دەپارێزێت، ئەو پرۆبیۆتیکەی لە ماستدا هەیە پارێزگاری لە ڕیخۆڵەکان و بەکتریای سوودبەخشی گەدە دەکات.

شوکولاتەی ڕەش

Related image

دەوڵەمەندە بە فلافۆنۆل، کە پارێزگاری لە جەستە دەکات دژی تیشکی سەروو بنەوشەیی، لەگەڵ ئەوەشدا هەفتەی جارێک بخورێت فشاری خوێن کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن رێکدەخات.

ماسی

Related image

خواردنی ژەمێک بۆ دوو ژەم ماسی لە هەفتەیەکدا مەترسییەکانی توشبوون بە گرفتەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریی ئۆمێگا سێ، بەمەش لەش لە هەوکردن دەپارێزێت و گرفتی تێکچوونی سوڕی خوێن ناهێڵێت.

ئ.ل