سەردێڕ:

قاسم سلێمانی: ئەمریکا لە هەرشوێنێکبێت ئەمن و ئاسایش لەو شوێنە ​نامێنێت

فۆتۆ: 
2019-07-11

4289 جار خوێندراوەتەوە

قاسم سلێمانی فەرماندەى سوپای قودسی ئێران ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا لە هەر جێگە و شوێنێکبێت ئەمن و ئاسایش لەو شوێنە  نامێنێت.

 قاسم سلێمانی لە تویتێکیدا بەزمانی ئینگلیزی نوسیویەتی: "حکومەتى ئەمریکا بە سروشتى خۆی  نائارامی بڵاودەکاتەوە".

ئەوەشی نوسیوە "هیچ شوێنێک لە جیهان نادۆزیتەوە کە سوپای ئەمریکای لێبێت و ئەمن و ئاسایشی هەبێت".

تویتەکەى سلێمانی دوای چەند کاتژمێرێک لەوە هات بەریتانیا ڕایگەیاند سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵی داوە کەشتییەکی  نەوتى بەریتانی لە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی دەستبەسەربکات و بەڵام دواتر کەشتییەکی جەنگى ئەمریکی دەستتێوەردانی کردووە و ڕێگەی نەداوە.