سەردێڕ:

قامشلۆ.. لە تەقینەوەیەکدا ١٢ کەس برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-07-11

1807 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەک لە قامشلۆى رۆژئاواى کوردستان روویدا و بەو هۆیەشەوە ١٢کەس برینداربوون.

بەگوێرەى میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان، کاتژمێر ٥:٤٥ خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەڕەکی وەستای شاری قامشلۆ، لە نزیک کڵێساى عەزرای ئۆتۆمبێلێکی بومبرێژکراو تەقییەوە و ١٢کەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى تەقینەوەکەوە زیانی زۆری مادی بەر شوێنەکە کەوتووە و هێزە ئەمنیەکانیش لە ناوچەکە بڵاوەیان پێکراوە وبریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین تەقیوەتەوە، بەوهۆیەشەوە ١٣ کەس کوژران و ژمارەیەک کەسیش برینداربوون.

ئ.ر