سەردێڕ:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئەمریکا مێزی گفتوگۆی جێهێشتووە نەک ئێمە

فۆتۆ: 
2019-07-11

1347 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەوان هەرگیز مێزی گفتوگۆیان جێنەهێشتووە بەڵکو ئەمریکا جێیهێشتووە.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگەیاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا جه‌نگی ئابوریی دژبه‌ ئێران رانه‌گرێت و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاش هه‌نگاوی پێویست ‌ نه‌گرنه‌به‌ر، وڵاتەکەى هه‌نگاوه‌كانی راناگرێت.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه‌ كردووە، كه‌ له‌ میانی سه‌ردانەکەی راوێژكاری باڵای سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، بۆ تاران پێشنیازیان پێشكه‌شكردووه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ گرژیی و رۆڵی نێوه‌نگیریان لێ نه‌خواستووه‌.

لەبارەى ئەگەرى گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگەیاند، هه‌رگیز مێزی گفتوگۆیان به‌جێنه‌هێشتووه‌. ئه‌مریكا مێزی گفتوگۆی به‌جێهێشتووه‌ و ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانبخه‌ڵه‌تێنێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌.

وتیشى، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ ناكه‌ن كه‌ په‌نا بۆ تیرۆریزمی ئابووری ده‌به‌ن و پێویسته‌ ئەوه‌ رابگرن.