سەردێڕ:

عێراق.. پیاوان زیاتر لە ژنان گێچەڵی سێکسییان پێدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-11

44614 جار خوێندراوەتەوە

هەر یەک لە ماڵپەڕی بی بی سی و بارۆمەتری عەرەبی راپرسییەکییان لە دە وڵاتی عەرەبی کردووە سەبارەت بە رێژەی دەستدرێژی و گێچەڵی سێکسی کە رووبەڕووی پیاوان و ژنان دەبێتەوە، بەگویرەی راپرسییەکە لە عێراقدا ٢٠% پیاوان و ١٧%ی ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا رووبەڕووی دەستدرێژی و گێچەڵی جەستەیی دەبنەوە.

بەگوێرەی راپرسییەکە تەنها لە وڵاتانی تونس و عێراق رێژەی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان لە ژنان زیاترە و باس لەوەشکراوە، کێشەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ناو وڵاتانی موسڵمان و  کۆمەڵگای عەرەبیدا کێشەیەکەی باوە، بەڵام زیادبوونی رێژەکە بۆ پیاوان بە حاڵەتێکی نامۆ دەبیندرێت، بەتایبەت بۆ کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاری لە عێراقدا.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بەشێک لە ئافرەتانی ئەو کۆمەڵگایانە ناچارن مامەڵەی خراپی خێزان و کەسوکاریان قبوڵبکەن، بەو پێوەرەی ئەوە بەشێکە لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی باوکسالاری، بۆیە زۆرجار بەرامبەر توندوتیژییەکان بێ دەنگیان هەڵبژاردووە.

گەنجان رووبەڕووی دەستدرێژی و توندوتیژی دەبنەوە

هەرچەندە بەگوێرەی یاسای عێراقی پێناسەی دەستدریژی باس نەکراوە،  بەڵام بە هەر هەڵسوکەوتێک کە پێچەوانەی بنەماکانی رەوشت و ئادابی گشتی بێت لێکدراوەتەوە و سزاکەی بریتیە لە شەش مانگ زیندنیکردنی یان سزادانی بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو.

یەکێک لەو گەنجانەی لە منداڵییەوە رووبەڕووی دەستدرێژی بووەتەوە و ئێستا خاوەنی بڕوانامەی زانکۆیە و دانیشتووی شاری بەغدای پایتەختی عێراقە،  چیرۆکی دەستدرێژیکردنە سەری دەگێڕێتەوە، " کاتێک  خوێندنگەی سەرەتایی بووم، لەلایەن سێ کوڕەوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ و ١٧ ساڵیدا بوو لە گۆشەیەکەی خوێندنگەکە جیایانکردەمەوە و ویستیان دەستدرێژیم بکەنەسەر.. لە کاتێکدا من ئەو کاتە منداڵ بووم نەمدەزانی مانای سێکس چیە".

مقهى في بغداد

وتیشی، "دواتر هاوارم کرد، دوای ئەوە هاوڕێکانم و بەڕێوبەری خوێندگەکەمان هاتن بە هانامەوە".

ئەو گەنجە دەشڵێت، دوو لەو کەسانەی دەستدرێژیانکردە سەری ئەو کاتە لە خوێندنگە دوورخرانەوە بەبێ ئەوەی هۆکاری دوورخستنەوەیان بە کەسوکاریان بڵێن، هەموانیش ئەو کەسانەیان وەکو بەشدار لەو رووداوە دانا نەک وەکو قوربانی، "بەڕێوبەرەکەشم پێیوتم هەرچەندە تۆ قوربانی، بەڵام چانسێکی دیکەم بدەیە".

وتیشی، دوای دوو ساڵ بەسەر ئەو رووداوەدا جارێکی دیکەی رووبەڕووی دەستدرێژیکردنە سەری بووەتەوە کاتێک لە ناوەندێکی فرۆشتن کاری کردووە، "خاوەنی کارەم زۆر گرنگی پێدەدام... رۆژێک لە رۆژان هەوڵی دا دەستدرێژیم بکاتەسەر بەڵام کاتێک بە زانی بە مەنجەڵێکی شوشەیی پەلاماری دەدەم وازی لێ هێنام".

ئەو گەنجە بەهۆی ئەو روودانەی بەسەری هات بۆ ماوەی ساڵێك نەیتوانی کار بکات، بەڵام بۆ جاری سێیەمیش کاتێک لە ناوەندێکی فرۆشتن کاریکردووە لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵە رووبەڕووی دەستدرێژی بووەتەوە، "رۆژێک ئەو پیاوە زۆر نازی دامێ و دواتر ماچی کردم، بەڵام دواتر من داوام لێکرد چیتر ئەو کارە نەکات، ئەویش وازیهێنا".

ئەو گەنجە دەڵێت، دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ئەو رووداوانەدا یەکێک لە نزیکەکانی دەچێتە ماڵی ئەو گەنجە، "لە کاتكیدا باوکم لە ماڵەوە نەبوو، یەکێک لە ناسیاوە نزیکەکانمان هاتە ژوورە و ڤیدیۆی هەندێ فیلمی وروژێنەری پیشاندام... دوای ئەوەش کێشای بەسەرمدا  ودەستدرێژی کردەسەرم".

يدان

ئێستا ئەو گەنجە و خێزانەکەی لە ناوچەیەکی دوور لە خزم و ناسیاوەکانیان لە بەغدا دەژین، لەو بارەیەوە وتی "ئێستا پەیوەندیم لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێکانم پچراندووە و ژیانێکی نوێم دەستپێکردووە".

پۆلیسی عێراق لەسەر ئەو بابەتە بە ماڵپەڕی بی بی سی راگەیاندوە، هەموو کات دەرگاکانیان بەڕووی ئەو کەسانەدا کراوەیە کە رووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە لە ژنان و پیاوان.

لە راپۆرتەکەدا وەکو بەشێکی باشتر لە هێنانەدی هاسەنگی رەگەزیدا باس لە هەرێمی کورستان کراوە، لەگەڵ ئەوەشدا راپۆرتەکە باسی لەوەدەکات ساڵی رابردوو پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن هاسەرەکانیان تۆمارکراوە و ٥٨٥ سکاڵاش لەلایەن پیاوانەوە لە دژی ژنەکانیا تۆمارکراوە، لە ماوەی چوارساڵی رابردوش ٢٦٩٠ سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە لە دژی ژنەکانیا تۆمارکراوە، رۆژنامەنوسێکیش توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوانی لە هەرێم بە "زۆر کەم" وەسف کردووە.

هـ.ع