سەردێڕ:

​نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى ماڵپەڕى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتییان گۆڕى

ماڵپەڕە کۆنەکان ئەرشیف کراون
فۆتۆ: 
2019-07-11

8315 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى دواى دەستبەکاربوونیان هەردوو ماڵپەرى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتیان گۆڕى.

لەدواى سوێندخواردنى مەسرور بارزانى وەکو سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پێگەى فەرمى حکومەتى هەرێمى گۆڕى و پێگەیەکى نوێى کردەوە.

ئەوەش دواى ئەوە دێت لەدواى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وەکو سەرۆکى هەرێم، لە ڕۆژى ١٠ى مانگى ڕابردوو، ماڵپەرى سەرۆکایەتى هەرێمى گۆڕى و ماڵپەرێکى نوێى کردووەتەوە.

ماڵپەرى فەرمى کەى ئاڕ جى دۆت ئۆرگ، لە کابینەى پێنجەمى حکومەتى هەرێمەوە زمانحاڵى حکومەتى هەرێم بووە و لە نیوەى یەکەمى کابینەى شەشەمیشدا کە بەرهەم ساڵح سەرۆکى حکومەت بوو هەمان ماڵپەڕ زمانحاڵى حکومەت بووە، بەڵام لە ئێستادا ئەو پێگەیە ئەرشیفکراوە و کارى پێناکرێت.