سەردێڕ:

گەرمترین شوێنەکانی جیهان ئاشکراکران

فۆتۆ: 
2019-07-11

9144 جار خوێندراوەتەوە

دەزگا پەیوەندیدارەکانی بواری کەشناسی جیهانیی پلەکانی گەرمای ٢٤ کاتژمێری رابردووی گەرمترین شارەکانی جیهانیان بڵاوکردەوە.

دەزگای کەشناسی Placerville ئەمریکی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، رێژەی بەرزترین پلەکانی گەرمای شارەکانی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ریزبەندییەکە شاری فيبيتينوی ئیتاڵی بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە و گەشتووتە ٥٠ پلە.

بە پێی ریزبەندییەکە لە پاش ئەوشارەی ئیتاڵیا، شاری مطربة لە کوێت دووەم گەرمترین شارە کە لە ٢٤ کاتژمێریرابردوودا بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە و گەشتووەتە ٤٨،٣ پلە.

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەرزترین پلەی گەرما لە شاری تاباسی ئێران گەیشتووەتە ٤٧،٦ پلە و بەوەش لە ریزبەندییەکەدا پلەی سێیەم گەرمترین شاری وەرگرتووە.

سەبارەت بە عێراقیش وەک لە ماڵپەڕی سۆمەرییە ئاماژەی پێدراوە، بە پێی ریزبەندییەکەی دەزگای کەشناسیPlacerville ئەمریکی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، فڕۆکەخانەی بەسرە پلەی چوارەمی وەرگرتووە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا پلەی گەرما لەو شوێنە گەیشتووەتە ٤٧،٥ پلە.

جگە لە بەسرە، لەشاری خانەقین و پارێزگای دیالە، بەرزترین پلەی گەرما لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا گەیشتووەتە ٤٧،٥ پلە.