سەردێڕ:

بەڕێوەبەری گشتى پەروەردەى سلێمانی لە کارەکەی دوورخرایەوە

بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە
فۆتۆ: 
2019-07-11

23004 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بە بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە  دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە لەسەر پشکی گۆڕان بوو لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

ئەوەشی وت ، بە پێی بڕیارەکە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگرەکەیەوە بەڕێوە دەبرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت لە دوای تاقیکردنەوە وەزارییەکان دڵشاد عومەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، ئەگەر  بە قسەیان بکردمایە پڕسیارەکان ئەو ھەموو ھەڵەیەیی تێدا نەدەبوو کە بۆ نمونە تەنھا پرسیاری کوردی ٤٩ ھەڵەی تێدابووە و دواتریش قسەکەی کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێکەوتەوە.