سەردێڕ:

عەفرین.. لە تەقینەوەیەکدا ١٣ کەس کوژران

فۆتۆ: 
2019-07-11

2136 جار خوێندراوەتەوە

چەند سەرچاوەیەک لەناو شاری عەفرین بە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیان راگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین تەقیوەتەوە، بەوهۆیەش ١٣ کەس کوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە، تەقینەوەکە لە دەروازەی شاری عەفرین بووە و ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

مانگی حوزەیرانی رابردووش ئۆتۆمبێلێکی دیکە بۆمبڕێژکرا لەناو بازاڕێکی پڕ لە خەڵکدا لە شارۆچکەی ئەعزازی سەر بە عەفرین تەقییەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠ کەس کوژران .

شاری عەفرین دەکەوێتە باکوری پارێزگای حەلەب، تاوەکو ساڵی ٢٠١٨ لە ژێرکۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندا بوو، بەڵام لەو ساڵەدا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا ئەو شارەیان کۆنتڕۆڵکرد.

هـ.ع