سەردێڕ:

پزیشکان چییان بۆ ئەو ژنە کردووە کە لە کاتی باوێشکداندا ملی لەجێدەچوو؟

فۆتۆ: 
2019-07-11

32011 جار خوێندراوەتەوە

ئەو ئافرەتەی کە بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە مل و بڕبڕەی پشتی لەیەکتر جیابووبوونەوە، لە ئێستادا پزیشکان بە نەشتەرگەریی کەلەی سەری و بڕبڕەی پشتیان بەیەکەوە نووساندووە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کریستن ماڵتبیی تەمەن ٣٣ ساڵ تووشی نەخۆشییەکەی دەگمەن بووە بەناوی "craniocervical instability" و بەهۆیەوە ملی توانای ئەوەی نەمابوو کێشی کەلەی سەری هەڵبگرێت و بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەبەر ئازار لە جێگا خستبووی.

ماڵتبی باسی لەوە کردووە، "پێشتر دەبواییە ئاگادار بوومایە کاتێک باویشکم دەدا، چونکە ملم لە جێدەچوو و گیری دەخوارد و تووشی ئازارێکی زۆری دەکردم".

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کریستن بڕیاری دا نەشتەرگەرییەکی مەترسییدار بکات بۆ ئەوەی کەلەی سەری بڕبڕەی پشتی بەیەکەوە بنوسێنرێت و ئازارەکانی لەناوببات، بەڵام ئەم نەشتەرگەرییە وای لێدەکات بە هیچ شێوەیەک جارێکی تر نەتوانێت ئاوڕ بۆ لای ڕاست و چەپ بداتەوە یان سەری دابنەوێنێت و بەرز بکاتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، نەشتەرگەرییەکە ٥ پێنج کاتژمێری خایاندبوو و بەبەکارهێنانی پارچەی ئاسن و توڵ و بورغو نەشتەرگەرییەکەی بۆ کرابوو، هەرچەندە نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوو هەژمارکرابوو، ئەگەری هەیە ماڵتبی توانای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی نەمێنێت، بە پێی وتەی پزیشکەکەی، دوای چارەسەری سروشتی و چەند هەفتەیەک دەتوانرێت ڕەوانەی ماڵەوە بکرێت.

ئەمەش چەند وێنەیەکی ماڵتبییە پێش و پاش نەشتەرگەرییەکە:

Sydney's Kirstin Maltby suffered from a rare condition called craniocervical instability, which meant her neck was unable to support the weight of skull

Kirsten was forced to turn to a risky and new surgery that saw her spine fused together with her skull (pictured after the surgery)

Ms Maltby suffered from craniocervical instability, which is what happens when the junction of her skull and neck are much more mobile than normal (a scan shows her unstable spine)

Because the debilitating condition affects the brain stem - Ms Maltby said she also saw a whole slew of other issues arise such as digestion and respiration problems

Ms Maltby has been fitted with a plate to adjust to her new spine and will leave rehabilitation in the coming weeks

ز.ن