سەردێڕ:

سوریا.. لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-07-11

1218 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی نوێى نێودەوڵەتی پسپۆڕ لە چەکی کیمیایی پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندوە، یەکەمجارە تیمێکى پسپۆرى لەو جۆرە بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەرەکانى بەکارهێنانى چەکى کیمیایی لە لایەن ڕژێمەکەى ئەسەدەوە پێکدەهێنرێت و بڕیاریشە لێکۆڵینەوە لە نۆ هێرشى سوپاى سوریا بکات.

ئاماژەى بەوەشکردووە، تیمەکە لە ١٠ کەس پێکهاتووە لەلایەن رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لەسەر پێشنیارى بەریتانیا لە حوزەیرانى ساڵى ڕابردوو پێکهێنراوە و لەئێستادا نۆ شوێنی هێرشی حکومەتی سوریای بۆ لێکۆڵینەوە دەستنیشانکردوە.

هاوکات هەریەک لەبەریتانیا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی تیمەکە دەکەن و ئێران و سوریا و روسیاش دژایەتى دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەماوەی هەشت ساڵی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە چەندینجار ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا حکومەتی سوریایان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بۆ لەناوبردنی نەیارەکانی تۆمەتبارکردووە، بەڵام دیمەشق ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و بەهەوڵێک بۆ شێواندنی وێنەی دەسەڵاتی ئەسەدی دەزانێت.

هـ.ع