سەردێڕ:

رێواز فایەق بە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرا

فۆتۆ: 
2019-07-11

5203 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار رێواز فایەقی وەکو سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژارد.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هەریەک لە پەرلەمانتاران رێواز فایەق و شادی نەوزاد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کاندید کردبوو.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رێواز فایەق ٧٢ دەنگی بەدەستهێنا و شادی نەوزادیش ١٦ دەنگی بەدەستهێنا و دەنگی نۆ پەرلەمانتاریش پوچەڵ بوون.

وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەلایەن کاندیدەکەی یەکێتییەوە لەسەر بنەمای رێککەوتنی هاوبەشی یەكیتی و پارتییە سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستە باڵاکانی حکومەت و پەرلەمان.

دوێنێ ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمان بەدەنگی  بە دەنگی ٨٣ پەرلەمانتار وەکو وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان هەڵبژێردرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوای زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، رۆژ ١٠ تەمووز پەرلەمان متمانەیدا بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و جێگرەکەی و سەرجەم کاندیدی پۆستە وزارییەکان جگە لە وەزیری سامانە سرووشتییەکان کە سەرۆکی حکومەت کاندیدی بۆ ئەو وەزارەتە پێشکەشی پەرلەمان نەکردبوو.

هـ.ع