سەردێڕ:

زیادەڕۆییکردن لە خواردنی چەرەسات چی لە جەستە دەکات؟

فۆتۆ: 
2019-07-11

11046 جار خوێندراوەتەوە

بە بەردەوامی زاناکان سوودە تەندروستییە جیاوازەکانی چەرەسات بە توێژینەوە ئاشکرادەکەن، بەڵام بە دەگمەن باس لە مەترسییە تەندروستییەکانی زیادەڕۆییکردن لە خواردنی جۆرە جیاوازەکانی چەرەسات دەکرێت.

چەرەسات بە ڕێژەیەکی بەرز دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و کانزای گرنگ، هەروەها بڕێکی زۆر لە چەوریی تەندروستیان تیادایە، بەڵام وەکو هەموو شتێکی تر، زیادەڕۆییکردن لە خواردنیاندا مەترسیی تەندروستییان بۆ جەستەی مرۆڤ دەبێت.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی "Health & Human Research" ئاماژەی بە ژمارەیەک لە مەترسییەکانی زۆر خواردنی چەرەسات کردووە، کە لەلایەن پسپۆڕانی بواری تەندروستی و خۆراکەوە ئاشكراکراون، لەوانە:

زیادبوونی کێشی جەستە.

Image result for weight gain

بەرزکردنەوەی فشاری خوێن.

دروستکردنی گرفت لە سیستمی هەرسی گەدە و ڕیخۆڵە.

کاریگەریی خستنە سەر توانای جەستە بۆ وەرگرتنی هەندێک جۆری گرنگی پێکهاتەی خۆراکی.

-تێکدانی هاوسەنگی ڕێژەکانی ترشەچەوریی ئۆمێگا ٣ و ئۆمێگا ٦ی جەستە.

پسپۆڕان باسیان لەوە کردووە، وا باشترە تەنها یەک لەسەر سێی کوپێک لە چەرەسات لە ڕۆژێکدا بخورێت.