سەردێڕ:

ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلایی دەکەنەوە

فۆتۆ: 
2019-07-11

6512 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە، بەگوێرەی میدیای یەکێتیش دوای  کۆبوونەوەکە  بە فەرمی تەیب جەبار وەکو کاندیدی پارێزگاری کەرکوک رادەگەیەنرێت.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند،  بڕیارە ئەمڕۆ شاندی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی کۆببنەوە.

هاوکات میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە،  تەوەری کۆبوونەوەکەی ئەمرۆی پارتی و یەکێتی بریتی دەبێت لە پرسی یەكلاكردنەوەی پارێزگاری كەركوك و هێوركردنەوەی بارودۆخی شارەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی بە فەرمی کاندیدکردنی تەیب جەبار بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ردەگەیەنن.

باس لەوەشکراوە، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەكیتی بەڕێوەدەچێت و تەوەرێکی تری کۆبوونەوە بریتی دەبێت لە باسکردنی هەنگاوەكانی دوای پێكهێنانی حكومەت لەلایەن هەردوو حزبەوە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە دوای زیاتر لە نۆ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێم و رەتکردنەوەی چەندین کاندیدی یەکێتی لەلایەن پارتییەوە، سەرەتای ئەم مانگە پارتی و یەكیتی لەسەر دانانی تەیب جەبار وەکو کاندیدی هاوبەشیان بۆ پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نۆیەم رێکەوتن.

هـ.ع