سەردێڕ:

هه‌رێم.. یەکەمین کاروانی حاجیان به‌ره‌و سعودیه‌ بەڕێکەوت

فۆتۆ: 
2019-07-11

3618 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعودیه‌ بەڕێکەوت بۆ بەجێگەیاندنى فەریزەى حەج.

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینی حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ى تەموزى ٢٠١٩ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، یەکەمین کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتبوون لە ٣٧٦ حاجی ھەولێر بەرەو سعودیە بەرێکەوت.

بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، لەگەڵ کاروانەکەدا لیژنەی تەندروستی یاوەریان بوون کە ٢٧ پزیشکن له‌بوارە جۆراوجۆرەکاندا و لیژنە تایبەتییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئەوقافیش لە شاری مەدینە پێشوازی حاجیانی کوردستان دەکەن.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ کاروانێکی تری حاجیان لە فرۆکەخانەی سلێمانی بەڕێدەکەون کە ئه‌وانیش بریتین له‌ ١٨٨ حاجی.

جێگەی ئاماژەیە ژمارەی حاجیانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ حەوت هەزار کەسن و زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ لە سعودیە دەمێننەوە بۆ بەجێگەیاندنى فەریزەى حەج.

ب.ب