سەردێڕ:

ئێران چەند ناوچەیەکی لە سنوری باڵەکایەتی تۆپباران کرد

فۆتۆ: 
2019-07-11

2238 جار خوێندراوەتەوە

بەرەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی باڵەکایەتیان لە سنوری چۆمان کرد.

ئەحمەد قادر قائیمقامی چۆمان  بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناوچە سنورییەکانی گوندی ئاڵانە وزیینوێ لەلایەن تۆپخانەکانی ئێرانەوە تۆپباران کراون.

وتیشی، بۆردومانەکان  زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بەشیک لە پاوانی هاوڵاتییانی سنورەکە سوتاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانەکان بەچڕی بەشێک لە ناوچەسنورییەکانی ئەو گوندانەی کردووەتە ئامانج، بەڵام لە ئێستادا تۆپخانەکانی ئێران ناوبەناو ئەو ناوچانە بۆردومان دەکەن.

دوێنێش تۆپخانەکانی ئێران تۆپبارانی چەند گوندێکیان لە سنورى ناحیەى برادۆست کرد و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەک شەهید بووە.

هـ.ع