سەردێڕ:

ئەمڕۆ مەسرور بارزانى لەگەڵ وەزیرەکانى کابینەکەى کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-07-11

2166 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانى لەگەڵ وەزیرەکانى کابینەى نۆیەمى حکومەت لە باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیران کۆببێتەوە و کارنامەى حکومەتیان پێ بدات.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جگە لە پێدانى کارنامەى حکومەت بەرنامەی کاری یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دادەڕێژرێت.

ئاماژەى بەوەش کرد، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی وەزارەتەکان لە شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی حکومەت و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێنراوە.

لیژنەکە پاش نیوەڕۆ سەرپەشتیی یەکەمین ئاڵوگۆڕی هەردوو وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و پلاندان دەکەن و، تا کۆتایی هەفتەی داهاتووش سەرجەم وەزارەتەکان ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت.

وتیشی، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی نۆیەم ساز بکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، دووێنێ چوارشەممە (١٠ى تەموزى ٢٠١٩) دواى نۆ مانگ لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کابینەى نۆى حکومەتى هەرێم بە سەرۆک و جێگر و وەزیرەکانى کابینەکە جگە لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان، لە پەرلەمانى کوردستان متمانەیان پێ درا و سوێندى یاساییان خوارد.

ب.ب