سەردێڕ:

بۆریس جۆنسۆن: تا سەر ئێسقان زایۆنیزمم

فۆتۆ: 
2019-07-11

10204 جار خوێندراوەتەوە

بۆریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا، کە چانسی زیاترە ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا وەک پشتیوانییەک بۆ ئیسرائیل، خۆی بە "زایۆنییەکی تا سەر ئێسقان" ناوبرد.

ماڵپەڕی دەپکای هەواڵگریی ئیسرائیل دیدارێکی لەگەڵ جۆنسۆندا ئەنجامداوە و لە زاری ناوبراوەوە بڵاویکردەوە کە وتوویەتی، "تا سەر ئێسقان زایۆنییە و ئیسرائیل ئەو دەوڵەتە مەزنەیە کە خۆشمدەوێت."

سەبارەت بە ئێران و کشانەوەی لە بەندەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لەگەڵیدا ئیمزاکراوە ڕایگەیاند، ئەو کارە شێتییە و ئامادەکاری دەکات بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێراندا.

دەربارەی ئەو ئیدانەکردنەی کە ساڵی ٢٠١٤ دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر کەرتی غەزە و بزوتنەوەی حەماس، بۆریس جۆنسۆن وتی، "ئێمە بەردەوام پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەین، داواکارین تا دوا پلەی دانبەخۆداگرتن کۆنترۆڵی خۆی بکات لە سەرجەم کارەکانیدا."

زایۆنی (سەهیۆنییەت) دەستەواژەیەکی عیبرییە و بریتییە لە بزوتنەوەیەکی سیاسیی جولەکە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەدا و لە ناوەڕاستی ئەوروپا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەریهەڵدا و داوای لە جولەکەکان کرد، کۆچ بۆ خاکی فەڵەستین بکەن، بەوپێیەی خاکی باو و باپیرانیانە.

بزوتنەوەکە بە هەموو شێوەیەک تێکەڵبوونی توانەوەی جولەکەکان ڕەتدەکاتەوە لەناو کۆمەڵگەکانی دیکەدا.

جوڵانەوەی زایۆنیزمی نوێ بەستراوەتەوە بە ناوی "تێوەدۆر هێرزل" کەسایەتیی جولەکەی نەمساوی، کە بە بیرمەندی نوێی جوڵانەوەی زایۆنیزم دادەنرێت.

دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، بزوتنەوەی زایۆنی ئەرکی کۆکردنەوەی دارایی خستە ئەستۆی خۆی، یەکەم کۆنگرەی جوڵانەوەی زایۆنیزمی لە شاری بازل لە سویسرا سازکرد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بیر و جوڵانەوەی زایۆنیزم لەسەر خاکی فەڵەستین، بۆ ئەو مەبەستەش دەستیکرد بە کارئاسانی بۆ کۆچی جولەکەکان بۆ فەڵەستین و لەئەستۆگرتنی هەموو کۆمەکێکی دارایی و مەعنەوی بۆ ئەو کارە.

ع.م

‌بەپەلە