سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق وەزیرانی دارایی و نەوت بانگهێشت دەکات

لەسەر دۆسییەى نەوتى هەرێم
فۆتۆ: 
2019-07-11

1839 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ پێنچشەممە لەسەر دۆسییەى نەوتى هەرێم وەزیرانی دارایی و نەوت بانگهێشت دەکات.

بەپێى کارنامەى دانیشتنى ئەمڕۆ پێنچشەممە ١١ى تەموزى ٢٠١٩ کە لە دە بڕگە پێکهاتووە ولە بڕگەى شەشەمیدا بانگهێشتى هەریەکە لە سامر غەزبان وەزیرى نەوت و فوئاد حسێن وەزیرى دارایى و سەرۆکى دیوانى چاودێرى دارایى عێراق لەگەڵ نوێنەرى سەرۆکى حکومەت دەکات.

بانگهێشتکردنەکە بە مەبەستى تاوتوێکردنی دۆسییەی نەوتى هەرێم و جێبەجێکردنی یاسایی بودجە و پابەندى هەرێمە بە ڕادەستکردنی بڕی دیاریکراوی نەوت بە بەغدا.

هاوکات لە بڕگەیەکى تردا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساى هەموارى یەکەمى یاساى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٨ دەدرێت کە لە چوار مادە پێکهاتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە پێی  یاسایی بودجەى عێراق دەبێت هەرێم ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى بەغدا بکات و لە بەرامبەردا بەغدا بودجەى تەواو بۆ هەرێم دەنێرێت.

ب.ب