سەردێڕ:

ژمارەیەک پارێزەر داوا لە فەرمانبەرانى هەرێم دەکەن بەدەم مافەکانیانەوە بچن

فۆتۆ: 
2019-07-11

7119 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پارێزەر لە شارەکانى هەرێم داوا لە فەرمانبەران دەکەن تۆزێک لە کاتى خۆیان بگرن و سەردانى دادنووسەکان بکەن بۆ تۆمارکردنى سکاڵا و وەرگرتنەوەى مافەکانیان لە حکومەتى هەرێم.

ئەو پارێزەرانە کە بەخۆبەخشانە داکۆکى لە مافى خوراوى فەرمانبەران دەکەن وکۆپییەکى بریکارنامەیان بڵاوکردوەتەوە، داوا لە فەرمانەبەران دەکەن ودەشڵێن،" تۆزێک ئیرادەتان بێت ولە خۆتان ببورن بۆ بەگژاچوونەوەى گەندەڵى و زوڵم و ستەمکارى ئەو بریکارنامەیە پڕبکەنەوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەگەر فەرمانبەران نەچن بەدەم داواکردنى مافەکانیانەوە با ئیتر بۆڵە بۆڵ نەکەن کە حکومەت بۆ موچەکەیان ناداتێ.

پێشتر کۆمەڵێک ڕێکخراو و چالاکوان ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردبووەوە و داوایان لە ژمارەیەک پارێزەر کردبوو لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر ئەو موچە خواراوانەی ناوەند ناردوویەتی و حکومەتی ھەرێم دابەشی نەکردوە تۆماربکەن.

ئاماژەیان بەوەشکردبوو کە فەرمانبەران تاوەکو ٢٠ى تەموزى ٢٠١٩ سەردانى دادنوسەکانی شارەکانی خۆیان لەسەرتاسەری ھەرێم بکەن بۆ کردنەوەی وەکالەت.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، کە لە ٢١ى تەموز وەفدی پارێزەران بەڕێدەکەون بۆ بەغداد بۆ تۆمارکردنی داواکە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەغداد مانگانە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دەنێرێت و تائێستاش موچەى مانگەکانى ٥ و ٦ى ناردووە و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا موچەى مانگى حەوتیش دەنێرێت، بەڵام حکومەتى هەرێم تەنها موچەى مانگى ٤ ى چەند وەزارەتێکى دابەشکردووە.

ب.ب