فۆتۆ:
2019-07-10
2598 جار خوێندراوەتەوە
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە ماتۆڕسکیلێکدا لە شاری کەرکوک، دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە شەقامی بازنەیی گەڕەکی دۆمیز ڕوویداوە،
دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و کوژراوەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی و هەردوو بریندارەکەش بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.
پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە تەقینەوەیەک لە کەرکوک ڕوویداوە، بەڵام سروشتی تەقینەوەکە ئاشکرا نەبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێکی تر تەقینەوەی بۆمب و هێرشی چەکداری لە شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری ڕوویداوە و هێزە ئەمنییەکان هۆکارەکەیان خستووە پاڵ شانە نوستووەکانی داعش، کە هەندێک جار ئۆپراسیۆنی ئەمنیان لە دژ ئەنجام دەدەن.
ع.م