سەردێڕ:

باڵیۆزى بەریتانیا لە ئەمریکا دەستیلەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2019-07-10

2621 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا ڕایگەیاند، کیم داروکى باڵیۆزى وڵاتەکەى لە ئەمریکا لەسەر زۆربوونى ناڕەزایەتییەکانى سەرى دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

جیرمى هانت وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ى تەموز ڕایگەیاند، دزەپێکردنى ئەو نامانەى کە بووە هۆى کیم داروک دەستلەکاربکیشێتەوە تووشى دڵتەنگیى کردووە.

وتیشى، "هەرکاتێک سەردانى واشنتۆنم کردبێت بە باڵیۆزى وڵاتەکەم سەرسام دەبووم کە بە شێوەیەکى زۆر پیشەیى و ڕۆشنبیرییانە مامەڵەى دەکرد."

هاوکات تێریزا مەى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا پەرلەمانى وڵاتەکەیى دڵنیاکردبوەوە کە وەزیرانى کابینەکەى پاڵپشتییان بۆ کیم داروک دەربڕیبوو، کە لە هەر حاڵەتێکدا بێت تا کۆتایى ئەمساڵ لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت.

وتیشى، بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەکەى لە پۆستەکەى دڵگرانى کردووە، کاتێک هەستى بەوە کردووە پێویستى بە دەستلەکارکێشانەوە کردووە.

ئەو هەڵوێستەی حکومەتی بەریتانیاش دوای لێدوانێکی تۆم توگندهات سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گشتی "پەرلەمان"ی بەریتانیا هات، کە ڕایگەیاندبوو، ئەوەی دزەی بەو زانیارییانە کردووە هەر کەسێک بێت دەبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

ئەو هەڵوێستەی حکومەت دوای لێدوانێکی تۆم توگندهات سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گشتی "پەرلەمان"ی بەریتانیا هات، کە ڕایگەیاندبوو، ئەوەی دزەی بەو زانیارییانە کردووە هەر کەسێک بێت دەبێت لێکۆڵینەوەی لە گەڵدا بکرێت.

ب.ب